٢٨ ئاب ٢٠٢٤ - ١٩:٥١
خەزایی ئازاد کرا/ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە تاران

بەرپرسی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: محەمەد خەزایی یەکێک لە دەستگیر کراوەکانی حەجی ئەمساڵ، بە شوێنگیرییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە زیندانی عەرەبستان ئازاد کراوە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە تاران.

 عەلیڕەزا مەحموود بەرپرسی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە ئازادی محەمەد خەزایی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان حەجی ئەمساڵ، لە زیندانی عەرەبستان هەواڵی دا و وتی: خەزایی ئێستا و دوای هاتنە دەرەوە لە عەرەبستان دەچێتە کوێت و لەوێوە دەگاتەوە تاران.

ناوبراو درێژەی دا: دوو حاجی زیندانی لە زیندانی عەرەبستان بوون کە بە شوێنگیرییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە ڕیاز یەکێکیان لە زیندانی ئازاد کرا و هیوادارین ئەوی دیکەش بەزوویی ئازاد بکرێت.

342/